به‌شى پێشبینى كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق هۆشداریى داوه له‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى سبه‌ى له ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق ته‌مێكى چڕ په‌یدا ده‌بێت و له هه‌ندێك ناوچه‌دا مه‌وداى بینین به ته‌واوى نامێنێ. بۆیه شۆفێران له به‌كارهێنانى رێگه‌وبانى ده‌ره‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌شى
پێشبینى كه‌شوهه‌وا ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هۆشداریى ده‌دات و ده‌ڵێ، "به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى تێكڕاى شێ، له‌گه‌ڵ هێواشبوونى جووڵه‌ى با، ته‌مێكى چڕ له به‌ره‌به‌یانى سبه‌ى شه‌موو بڵاو ببێته‌وه وا ده‌كات مه‌وداى بینینى ئاسۆیى له ناوچه‌كانى عێراق داببه‌زێت، له هه‌ندێك رێگه‌وبانى ده‌ره‌وه‌دا و به تایبه‌تى له ناوچه بیابانییه‌كاندا ده‌گاته نه‌مان (سفر)".
له راگه‌ینراوه‌كه دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، ده‌بێت شوفێران پابه‌ند بن به رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى، چونكه له به‌ره‌به‌یاندا تهمهكه چڕه و تا سه‌عاته‌كانى نزیك نیوه‌ڕۆ ده‌ڕه‌وێته‌وه.