روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات، له گه‌ڕه‌كى جه‌میلیه‌ى شارى حه‌له‌ب، په‌رستگه‌یه‌ك و قوتابخانه‌یه‌كى جووه‌كان كراوه‌ته‌وه كه به‌ر له ده‌یان ساڵ له شاره‌كه داخراوه، رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ى جووه‌كان، به ئاماده‌بوونى دوو حاخامى جوو بووه كه به‌شێوه‌یه‌كى رانه‌گه‌یه‌نراو له ئیسرائیله‌وه هاتوون.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌تى ده‌ست كه‌وتووه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، په‌رستگه‌یه‌ك و قوتابخانه‌یه‌كى جووه‌كان ده‌كرێنه‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه له‌و شاره‌دا كه ده‌یان ساڵه ئه‌نجام نه‌دراوه. روانگه‌ى سوورى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌مه كردووه كه ئه‌مه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك چالاكیى ئیسرائیل له چه‌ند مانگى رابردوودا ئه‌نجامى داوه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، له‌و چالاكییه‌كه‌دا دوو په‌رستگه‌ى دێرینى جووه‌كان له حه‌له‌ب هه‌یه، ئه‌وانیش له گه‌ڕه‌كى جه‌میلیه و باب نه‌سرن. وه‌ك ده‌ركه‌وتووه له كاتى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌كه، پیاوانى ئاسایش له‌وێ ئاماده‌ن و پارێزگارى له رێوڕه‌سمه‌كه ده‌كه‌ن و جیا له‌مه‌یش پارێزگارى حه‌له‌ب، به‌ڵێنى به جووه‌كان داوه دۆسیه‌ى موڵك و ماڵه‌كه‌یان له شاره‌كه راده‌ست بكاته‌وه.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ باسى له‌وه كردووه، جیا له جووڵه‌ى سه‌ربازى، ئیسرائیل له سووریا ده‌ستى به چالاكى كولتوورى و رۆشنبیرى كردووه. سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌یش كردووه، ئه‌و دوو حاخامه‌ى ئیسرائیل چه‌ندان سه‌ردانى تریان له سووریا ئه‌نجام داوه، له‌وانه چوونه‌ته دیمه‌شق و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شاره‌كه كردووه. هه‌موو ئه‌مانه‌یش به لێكدانه‌وه‌ى روانگه‌ى سوورى كۆششێكى نه‌رمى ئیسرائیله له‌ناو وڵات، به هاوته‌ریبیى له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى كرده سه‌ربازییه‌كانى له‌سه‌ر خاكى سووریا.