ئەمەریكا: لە هێرشەكەی تەدمور دوو سەرباز و وەرگیڕێك كوژراون

:: PM:09:05:13/12/2025 ‌

ئەمڕۆ شەموو لە دەوروبەری شاری تەدمور لە ناوەڕاستی سووریا چەكدارێكی داعش تەقەی لە هێزێكی هاوبەشی سەربازیی سووری و ئەمەریكی كرد و بەو هۆیەوە كوژاو و بریندار هەیە، ئەنجامدەری هێرشەكە ئەندامی داعش بووە و كوژراوە، گوتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا زیانەكان ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ دوو سەربازی ئەمەریكا و وەرگێڕێك لە بۆسەیەكی چەكدارێكی داعش لە نزیك شاری تەدمور كوژران و سێ سەربازی تریش بریندار بوون، دوای ئەوە تەقەكەرەكە كوژراوە كە سەر بە رێكخراوی داعش بووە، شوون بارنیل گوتەبێژ بە ناوی پنتاگۆن لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، هێرشەكە لە كاتی دیداری سەربازەكان لەگەڵ فەرماندەیەكی باڵای سەربازی رووی داوە، ئەوان لە ئەركدا بونە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی داعش و تیرۆر لە ناوچەكە، هاووڵاتییە كوژراوەكەش وەرگێڕ بووە و ئێستە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە دەكرێت.

لای خۆیەوە بیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا رای گەیاند كە تاوانبارەكە بە دەستی هێزە هاوبەشەكان كوژراوە، هەمووان ئەوە بزانن ئەگەر لە هەر شوێنێك لە دنیا ئەمەریكییەكان بكەنە ئامانج، تەواوی ژیانتان بە ترس و نیگەرانی دەبەنە سەر و دەزانن كە ئەمەریكا راوەدووتان دەنێت و دەتاندۆزێتەوە و بێ بەزەییانە لەناوتان دەبات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل