ڤۆلۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا له میانه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كه له به‌رلین به‌ڕێوه ده‌چێت، رای گه‌یاند كه وازی له داواكاریی ئه‌ندامێتیی له رێكخراوی سه‌ربازیی ناتۆ هێناوه، له جیاتی ئه‌و ده‌یانه‌وێت له رووی ئاسایش و ته‌ناهییه‌وه گه‌ره‌نتیی پاراستنیان پێ بدرێت.
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زیلینسكی به گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له سیاسه‌تی ئۆكراینا هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه چه‌ندان ساڵ بوو ئه‌و وڵاته داوای ئه‌ندامێتیی له ناتۆی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یشدا ئاماژه‌ی پێ كرابوو.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هاوشێوه‌ی ماده‌ی پێنجی ناتۆ، ده‌خوازن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ژاپۆن، ئاسایشیان گه‌ره‌نتی بكرێت و جارێكی تر رووسیا نه‌توانێت هێرش بكاته‌وه سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی رووی داوه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی داواكاریی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا. ئه‌و پێشتر چه‌ندان جار پێداگریی له‌وه كردووه كه نابێت ئۆكراینا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ و ته‌نانه‌ت داوای كردووه هێزه‌كانی ئۆكراینا له به‌شێك له ناوچه‌كانی دۆنباس بكشێنه‌وه.
ماوه‌ی رابردوو ستیڤ ویتكۆف سه‌ردانی رووسیای كردبوو و وا پێده‌چێت له دانوستانه‌كاندا هه‌ندێك پێشكه‌وتن رووی دابێت و هه‌ڵگری په‌یامی نوێ بێت، بۆیه‌ش له به‌رلین له‌گه‌ڵ زیلینسكیدا كۆ بووه‌ته‌وه.
یه‌كێكی تر له داوا سه‌ره‌كییه‌كانی رووسیا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بووه، له سنووری وڵاته‌كه‌ی چیتر ناتۆ پێشڕه‌وی نه‌كات و ئه‌وروپییه‌كانیش له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكه‌ن كه وێڕای پاراستنی ئۆكراینا، له هه‌مان كاتدا پرسی ئاسایشی ئه‌وروپاش دووباره پێناسه‌یه‌كی نوێی بۆ بكه‌نه‌وه و كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.