عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى راى گه‌یاند، مه‌رجه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه بۆ دانانى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ وایكردووه ئه‌و كه‌سه له رابه‌ر و فه‌رمانده‌وه ببێته چایچى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، عزه‌ت شابه‌نده‌ر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "سه‌پاندنى مه‌رجى پێشینه بۆ كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران، پۆسته‌كه له ناوه‌ڕۆكه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى خاڵى ده‌كاته‌وه و سه‌رۆك حكوومه‌ت له رابه‌رێكى سیاسییه‌وه، كه پرۆگرامێك و كاروانێكى نیشتمانى به‌ڕێوه ده‌بات، ده‌بێته چایچى ته‌نیا رێنماى ئه‌و لایه‌نانه جێبه‌جێ ده‌كات كه كاندیكیان كردووه". شابه‌نده‌ر پێیوایه ئه‌مه زه‌برێكه له ماناى دیموكراسى ده‌درێت.
شابه‌نده‌ر پێیوایه له رووى سیاسییه‌وه شیاو نییه، كه سه‌رۆك وه‌زیران به زنجیره‌یه‌ك مه‌رجه‌وه پابه‌ند بكرێت. ده‌شڵێ، "هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان واز له ویستى سیاسى خۆیان ده‌هێنن و مه‌رج به‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌پێنن و پێداگرییش ده‌كه‌ن، ده‌بێت پرسیار له پاڵنه‌رى پشت ئه‌و پێداگرییه بكرێت".