نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق لە رێگەی "ئێكس"ەوە نووسیویەتی، لەگەڵ جۆ وێڵسن ئەندامی كۆنگریس كۆ بوونەتەوە و گفتوگۆی زۆریان لەبارەی دۆخی عێراقەوە كردووە. دواتر دەڵێت جارێكی تر عێراق بەهێز و گەورە دەكەینەوە.
پێگەی "شەفەپق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، مارك ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق، لە نووسینەكەی لە "ئێكس" دووپاتی كردووەتەوە كە لەگەڵ جۆ وێڵسن ئەندامی كۆنگریس و تیمەكەی، كۆبوونەوەیەكی زۆرباشیان لەبارەی دۆخی عێراق كردووە، هەموو لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە لە كارەكانیان، جارێكی تر عێراق بەهێز و گەورە دەكەنەوە و لە ژێر هەژمونی ئێران رزگاری دەكەن.
لەلایەكی تریشەوە جۆ وێڵسن لە "ئێكس" بڵاوی كردووەتەوە، زۆر دڵخۆش بووە بە میواندارییەكەی ساڤایا. دووپاتی كردەوە كە كۆبوونەوەكەیان تایبەت بووە بە دۆخی عێراق.
وێڵسن كە بەوە دەناسرێنەوە پرسە گرنگەكان لەبارەی عێراق و رۆژهەلاتی ناوەڕاست دەخاتە بەر رۆشناییەوە، ئەوەشی گوت كە هەوڵ دەدات لە نزیكەوە كار لەگەڵ ساڤایا بكات بۆ رزگاركردنی عێراق لە هەژموونی ئێران.
دووپاتی كردەوە، هیچ كەسێك ئەوەندەی ساڤایا بوێر نییە تا بتوانێ كار لەسەر ئەو پرسە لە عێراق بكات كە لە بەرژەوەندیی بەرنامەكانی سەرۆك ترەمپ بێت.
هەردوو بەرپرسی ئەمەریكی ساڤایا و وێڵسن، وێنەیەكی هەردووكیان پێكەوە بڵاو كردووەتەوە كە ئاڵای عێراقیان بەرز كردووەتەوە، ئەویش وەك هێمایەك كە عێراق لە هەژموونی ئێران رزگار دەكەن.
د