رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لبنانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كاتێك فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى له بوونى هه‌ڕه‌شه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق كردووه، له خۆوه قسه‌ى نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌ڕاستى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بوونى هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت له داهاتوودا جێبه‌جێكردنى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه چۆن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى
ئه‌خبارى لبنانى باس له بوونى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌و لێدوانه ده‌دات كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق دایبووى و گوتبووى، "عێراق هێشتا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیلدایه".
رۆژنامه‌كه سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى فوئاد حوسێن ده‌دات و ده‌ڵێ، "له واقیعدا لێدوانه‌كانى فوئاد حوسێن له خۆوه نه‌هاتوون و عێراقیش دابڕاو نییه له‌و ناوچه‌یه تێكئاڵاوه". عه‌لى محێدین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى غه‌د بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیجى ده‌ڵێ، "لێدوانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌مه‌كى نییه، به‌ڵكو پشت به داتا و زانیاریى ئه‌وتۆ ده‌به‌ستێت كه عێراق راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كان وه‌رى گرتووه".
ئه‌و توێژه‌ره پێی وایه تازه بابه‌ته‌كه له‌وه ده‌رچووه پرسیار له بوون و نه‌بوونى هه‌ڕه‌شه بكرێت، به‌ڵكو پرسیار له سروشتیى هه‌ڕه‌شه‌كه ده‌كرێت، ئاخۆ سه‌ربازیى راسته‌وخۆ ده‌بێت؟ یان هه‌واڵگرى و به ئامانجگرتنى تایبه‌ت ده‌بێت؟ یانیش سزاى ئابوورى و دارایى ده‌بێت؟. حه‌یده‌ر خهیبوون مامۆستاى زانكۆ له بوارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه "هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق نوێ نین، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا شێوه‌كه‌یان زیاتر ئاڵۆز بووه، به‌تایبه‌تى له سایه‌ى نه‌بوونى حكوومه‌تێكى ناسه‌قامگیر كه بتوانێ بڕیارى ستراتیجى بدات".