لە ئەمەریكا فڕۆكەیەك تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

:: PM:09:48:18/12/2025 ‌

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەوانیی فیدرالیی ئەمەریكا رای گەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی مەدەنی لە جۆری "سیسنا سی550"، لە كاتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی ستیتسڤیل تەقیوەتەوە و راپۆرتەكانی هەواڵ باسی كوژراو و بریندار دەكەن.

رووداوەكە ئەمڕۆ پێنجشەم سەعات 10:20 خولەكەی بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ئەمەریكا رووی داوە، نووسنگەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەكە باسی ژمارەیەك گیانلەدەستدان و كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەكە كرد، كە تایبەت بووە بە كارسازان لە ویلایەتی كارۆلاینای باكور، ئێستە هەریەك ئەنجوومەنی نیشتمانیی سەلامەتی گواستنەوە و ئیدارەی فڕۆكەوانیی فیدرالی خەریكی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە.

بەپێی گرتەكانی رووداوەكە كە لە سۆشیال میدیا بڵاو كرایەوە، تیمەكانی فریاگوزاری بەرەو ناوچەی رووداوەكە دەچن و ئاگر لە پاشماوەی تێكشكاوی فڕۆكەكە بەرز دەبێتەوە، فڕۆكەخانەی ستیتسڤیل لە ماڵپەوڕی ئەلیكترۆنیی خۆی باسی ئەوەی كردووە كە فڕۆكەخانەكە خزمەتگوزاری پێشكەش كۆمپانیاكانی لیستی فۆرچن بۆ گەورە ترین 500 كۆمپانیای ئەمەریكی و تیمەكانی كێبەركێی ئۆتۆمبێل ناسكار دەكات.

شایەنی باسە تا ئێستە دەسەڵاتداران ژمارەی سەرنشینی فڕۆكەكە و قوربانی و رزگاربووانیان بڵاو نەكردووەتەوە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل