هادى عامرى سكرتێرى گشتیى رێكخراوى به‌در راى گه‌یاند، بڕیارى چه‌كدانان بڕیارێكى عێراقییه و ده‌ره‌كى نییه. هاوكات عامرى ده‌نگۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبیشى ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى كانوونى یه‌كه‌م،
هادى عامرى سكرتێرى گشتیى رێكخراوى به‌در گوتى، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌نگۆیه و ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه". له‌باره‌ی چه‌كدانانیش گوتى، "بڕیارى چه‌كدانان بڕیارێكى عێراقییه و ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه بیانى".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "مه‌رجه‌عییه‌ت دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێت چه‌ك به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، ئێمه‌یش باوه‌ڕ به‌وه ده‌كه‌ین، بڕیاره‌كه‌یش پێوه‌یسته به كۆتاهێنان به ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و به‌دیهاتنى سه‌روه‌ریى نیشتمانى به‌ته‌واوی".
له‌باره‌ی پێكهێنانى حكوومه‌تیش ده‌ڵێ، "هه‌موو لایه‌ك به‌شداریى له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنى حكوومه‌تیش له به‌شداربوونى ته‌واوى پێكهاته‌كانه".