راگه‌یاندنى پاتریاركى كلدانى ره‌تى ده‌كاته‌وه كاردیناڵ لویس ساكۆ سه‌ردانى ئیسرائیلى كردبێت و ده‌ڵێ، "هه‌رچه‌نده لویس ساكۆ كه‌نیسه‌ى له قودس هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانى ئیسرائیلى نه‌كردووه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى كانوونى یه‌كه‌م،
راگه‌یاندنى پاتریاركى كلدانى روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و تۆماره ده‌نگییه داوه كه گوایه بۆ لویس ساكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه گوایه چووه‌ته ئیسرائیل. راگه‌یاندنى كلدانى ده‌ڵێ، "ئه‌و تۆماره هیچ پێوه‌ندییه‌كى به راستییه‌وه نییه و ساخته‌یه، پا‌تریاك به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانى ئیسرائیلى نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌و تۆماره ده‌نگییه ئامانجى شڵه‌ژان و دروستكردنى ئاژاوه‌یه، عێراقى به‌لاوه گرنگ نییه".
لویس ساكۆ له وتارێك به بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى له‌دایكبوون باسى له‌وه كرد، عێراق زێدى هه‌موو ئاینه‌كانه، ده‌بێت دۆخه‌كه‌ى ئاسایى بكرێته‌وه. ئه‌م لێدوانه‌ى ساكۆ ناڕه‌زایى له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه دروست كردووه.