ماڵپه‌ڕى مۆنت كارلۆ ئاشكراى كردووه، هاوپه‌یمانیى نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تیى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى میلیشیاكانى عێراق رازى بكات چه‌ك دابنێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ماڵپه‌ڕى مۆنت كارلۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانیى حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌ستى به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه چه‌كداره‌كانى شیعه رازى بكات چه‌ك دابنێن.
مۆنت كارلۆ دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى نه‌سر قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات حكوومه‌تى ئێرانه و سوپاى پاسداران نییه، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى عێراق بكات له چه‌كدانانى میلیشیاكان.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى مۆنت كارلۆ، چه‌كدانانى میلیشیاكان چوار ئاسته‌نگى هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌ندێك له میلیشیاكان هێزێكى زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه، دووه‌م سوپاى پاسداران به چه‌كدانانیان رازى نییه، سێیه‌م دۆسیه‌ى جبه‌خانه و كارگه‌ى دروستكردنى چه‌كه، كه ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى عێراقیش زانیاریى له‌سه‌ر نییه، چواره‌م بوونى هه‌ندێك هێزى تر‌ى بیانییه له ریزى ئه‌و میلیشیایانه وه‌ك سوپای پاسداران و فاتیمییه‌كان كه میلیشیایه‌كى شیعه‌ى ئه‌فغانین.