بۆ واشنتن پارتى تاكه میحورى به‌هێزه له ژینگه‌ى په‌رته‌وازه‌ى عێراق
تێڕوانینى واشنتن هه‌ژموونێكى راسته‌قینه به پارتى ده‌دات
له مووسڵ ده‌ركه‌وت پارتى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش پێگه‌ى ستراتیجى هه‌یه
تاكه حزبه به یه‌كگرتوویى و سه‌ربه‌خۆى ماوه‌ته‌وه و زیاتر له ملیۆن ده‌نگى هێنا
په‌یمانگه‌ى واشنتن له راپۆرتێكى شیكارى باس له‌وه ده‌كات پارتى دواى هه‌ڵبژاردن پێگه‌ى ستراتیجى خۆى به‌هێزتر كردووه و ده‌رى خستووه كه تاكه حزبێكه به یه‌كگرتوویى و سه‌ربه‌خۆیى ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه هاتووه، "ئه‌و ههژموونهیش هه‌میشه بۆ دانوستاندن له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى ماده ده‌ستوورییه‌كانى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى یه‌كه‌م، په‌یمانگه‌ى واشتنن بۆ توێژینه‌وه له راپۆرتێكدا باسى هه‌ڵبژاردنى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق كردووه. سه‌باره‌ت به كورد باسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كردووه و تێیدا هاتووه له دواى هه‌ڵبژاردن پارتى پێگه‌ى ستراتیجى خۆى به‌هێزتر كردووه و به ته‌نیا زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگى هێناوه، ئاستێكى واى نیشان داوه كه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستانیش گرنگییه‌كى ستراتیجى هه‌یه، به تایبه‌تى له مووسڵ ئه‌مه به‌ده‌ركه‌وت.
له راپۆرته‌كه‌دا باسى ئه‌وه كراوه، هه‌میشه به‌هێزبوونى هه‌ژموونى كورد له عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى ماده ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌كارهاتووه وه‌ك نه‌وت و بودجه. سه‌باره‌ت به پێوه‌ندى ئه‌مه‌ریكایش راپۆرته‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه، "بۆ واشنتن پارتى یه‌كێكه له‌و میحوره به‌هێز و ده‌گمه‌نانه كه له ژینگه‌ى په‌رته‌وازه‌ى عێراق هه‌یه. ئه‌مه‌یش هه‌ژموونێكى ناڕاسته‌وخۆ به پارتى ده‌به‌خشێت، به‌ڵام هه‌ژموونێكى راسته‌قینه‌یه.