چێڕۆكی ئەمەریكا و ئێران تەواو نابێت، بەتایبەتی لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستە، ئێران لێی بە گومانە بەوەی لە كۆتادا رەنگە بیڕووخێنێت، ئەگەری هەیە هەر ئەوە وا بكات بۆ پاراستنی خۆی و مانەوەی رژێمەكەی سازشی بۆ بكات و تەواوی مەرجەكانی جێبەجێ بكات، وەك سیاسەتوانێكی ریفۆرمخوازی ئێرانی پێشبینی دەكات.
د.سادق زیباكەلام مامۆستای زانستە سیاسییەكانە لە زانكۆی تاران و سیاسەتوانی ریفۆرخواز رای گەیاند، ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئەمەریكا و ئێران نییە، چونكە لە كۆتاییەكەی تاران مەرجەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا قبووڵ دەكات، بەڵام بە شێوەیەكی رانەگەیەندراو.
زیاتر گوتی، ئێران لە دۆسیەكانی ئەتۆمی و مووشەكی و پاڵپشتیكردنی هێزە هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە پاشەكشە دەكات، بۆیە بژارەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەمەریكا بژارەیەكی كردەنی نییە، داواكارییەكانی ترەمپ روونن و پێویستیان بە دانوستانێكی دوورودرێژ نییە، بۆیە ئەگەری هەیە دوور لە رووناكی تاران سازشی پێویست بكات.
زیباكەلام ئاماژەی كرد، ئێران لە بەرانبەر ترەمپ رادەست دەبێت، پێویستە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمی و مووشەكی چالاكی گرووپەكانی بێت، پێویستە ئەوەی ترەمپ داوای دەكات پێی بدات، وەك ئەوەی ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ ئەنجامی دا، بۆیە نزیكترین سیناریۆ چارەسەرییەكی رانەگەیەنراوە، نەك شەڕێكی كراوە لە نێوان هەردوو وڵات.