میدیاى فه‌رمى ئیسرائیلى بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، داوا له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ره‌زامه‌ندیى بدات ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى كانوونى یه‌كه‌م،
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌چێت و بڕیاره له ویلایه‌تى فلۆریدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆ ببێته‌وه، ده‌سته‌ى په‌خشى ئیسرائیلى و كه‌ناڵ 14ى ئه‌و وڵاته بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات تره‌مپ بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ئێران توانیویه‌تى پرۆگرامى ئه‌تۆمى زیندوو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها زانیاریى هه‌واڵگریى به تره‌مپ ده‌دات له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌كى بالیستى.
بۆیه وه‌ك میدیاى ئیسرائیل ئاماژه‌ى بۆ كردووه، نه‌ته‌نیاهۆ هه‌وڵ ده‌دات تره‌مپ ره‌زامه‌ندى بدات بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران. هه‌روه‌ها داوایشى لێ ده‌كات رازى بێت له باشوورى لبنان له حزبوڵا بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه به‌منزیكانه ئه‌م هێرشه روو بدات.
به‌رپرسێكى ئیسرائیلى به رۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گاته رێككه‌وتن له‌باره‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كان، ئه‌وا ئیسرائیل ناچاره به‌ره‌نگارى ئێران ببێته‌وه.