ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركی بڵاوى كردووه‌ته‌وه له شارى یالوڤا له باكوورى رۆژئاواى توركیا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان پۆلیس و تیرۆریستانى داعش رووى داوه، ئاژانسى رۆیته‌رزیش ده‌ڵێ، "حه‌وت پۆلیس بریندارن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه له شارۆچكه‌ى یاڵوڤا له نزیك ئیستانبۆڵ له باكورى رۆژئاواى توركیا كاتێك پۆلیس چوونه‌ته سه‌ر ماڵێكى گومان‌لێكراو، تیرۆریستانى داعش به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه و شه‌ڕو پێكدادان دروست بووه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا حه‌وت پۆلیسى تورك بریندارن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له شارى بۆرسه‌وه هێزى كۆماندۆى تایبه‌ت ره‌وانى شوێنى رووداوه‌كه كراوه.