بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر وریایی دەداتە هاووڵاتییان كە رێگەكانی شارەكە بوونەتە بەستەڵەك و شەختە، دەبێت وریای خۆیان بن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێ، دووبارە هۆشداری تەواو رادەگەیەنین بۆ گەشتیاران و ئاگەداری و هۆشداری دەدەین بەتەواوی سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی ئەم شەپۆلە چڕەی بەفربارینەوە و هاتنە خوارەوەی پلەی گەرمی بۆ ئاستی زۆر نزم، رێگەكان بوونەتە بەستەڵەك و شەختە.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، سەرەڕای لێدانی خوێ لە رێگەكان، هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێلەكان ئاستەمە، بۆیە تا دەتوانن لە رێگە شاخاوییەكان نزیك مەكەونەوە بەتایبەت لە رێگەكانی چیاى سەفین، گەرۆتە و رێگەی سەرەكیی پێچەکانى زینەتیر.