وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ 29ی كانوونی یەكەم یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق بەڕێوە چوو، بەرنامەی كار بریتی بوو لە سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی نوێ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆك و یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە هەردوو پێكهاتەی سوننە و شیعە دیاری كران، دەرگەی خۆكاندیدكردنی بۆ دووەم جێگر واڵا كرا.
ئەمشەو دوای هەڵبژاردنی
هەیبەت حەلبووسی وەك سەرۆكی پەرلەمان لە پێكهاتەی سوننە و عەدنان فەیحان وەك یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە پێكهاتەی شیعە، سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان دەرگەی بۆ خۆكاندیدكردن بۆ دووەم جێگری سەرۆركی پەرلەمان واڵا كرد كە لە پشكی كوردە و دوو كاندید هەن ئەوانیش شاخەوان عەبدوڵا و رێبوار كەریمن و ئێستە لە ناو هۆڵی پەرلەمان دەنگدان بۆ دیاریكردنی یەكێكیان دەكرێت.