دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گوتى، "عێراق هێزێكى دژ به ئێران بوو، كه‌چى ئه‌مه‌ریكا عێراقى رووخاند، له‌ناكاو ئێران به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زاڵ بوو، ئه‌مه هه‌نگاوێكى هه‌ڵه بوو".
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل‌دا گوتى، "عێراق هێزێكى دژه به ئێران بوو، بۆ هه‌زار ساڵ له دژى یه‌كتر به ناونیشانى جیاواز شه‌ڕیان كرد، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه‌ریكا عێراقى رووخاند، ئێران له ناكاو به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زاڵ بوو، ئه‌مه هه‌نگاوێكى هه‌ڵه بوو".
هه‌ر له‌باره‌ی بارودۆخى ئێران دۆناڵد تره‌مپ باسى له‌وه كرد، هێزى ئێران پاشه‌كشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كردووه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان رێك بخه‌نه‌وه، تره‌مپ گوتى، "من رێگه به‌وه ناده‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌وا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاشتى بوونى نابێت".