ساڵح موسلیم: ئەمەریكا هەوڵی ئەوە دەدات پەیەدە وەك خۆی بمێنێتەوە

:: PM:12:51:01/01/2026 ‌
  ئەندامێكی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكیەتی دیموكرات ڕای گەیاند، ئەمەریكا هەوڵی ئەوە دەدات پەیەدە هاوشێوەی ئێستە بمێنێتەوە و "ئێمەش ئەوەمان دەوێت، دەشڵێت: توركەكان دژی ڕێككەوتنی 10ی ئازاری 2025ن كە لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆكرا.

ساڵح موسلیم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العربیە" لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان رۆژاوای كوردستان و حكوومەتی دیمەشق ڕای گەیاند، "توركیا دژی رێككەوتنی 10ی ئازاری 2025 كە لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی واژۆكراوە، لەبەرئەوەی ئەوان بەشدارنەبوون و بەشێك نەبوون لێی و بەسەرپەرشتی ئەمەریكا كرا".

ئاماژەی بەوەشكردووە، توركەكان لەسەرەتاوە لەگەڵ ڕێكەوتنی 10ی ئازار نەبوون و تائێستەش بەشێوازی جۆراوجۆر بەربەستی بۆ دروست دەكەن.

پێوەست بە رۆڵی ئەمەریكا، ساڵح موسلیم دەڵێت، " ئەمەریكا هەوڵدەدات پەیەدە هاوشێوەی ئێستە بمێنێتەوە و ئێمەش ئەوەمان دەوێت.

لەبارەی سەردانەكەی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق كە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو ئەنجامبدرێت، ساڵح موسلیم گوتی، "پێموایە كەشوهەوا و دۆخی دیمەشق بووەتە هۆی دواخستنی سەردانەكە.




وشە - سۆران عەزیز