ئه‌مڕۆ له پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در كه به "دعلج" ناسراوه، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كوژرا. كه پێشتر تۆمه‌تبار بووه به كوشتنى به‌رپرسێكى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه، سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له باڵه‌خانه‌یه‌كى شارى زیقار "ناسریه" ته‌قه‌ى لێكراوه و كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه زانیارى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه‌سه كوژراوه‌كه به "دعلج" ده‌ناسرێت، له كۆمه‌ڵێك دۆسیه تۆمه‌تباره له‌وانه كوشتنى به‌رپرسێكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
رووداوى كوشتنى ویسام عهلیاوى و براكه‌ى كه سه‌ربه عه‌سائیب بوون له ساڵى 2019 له پارێزگاى میسانى باشوورى عێراق بوو.