میدیاکانی دنیا بڵاویان کردەوە کەمێک پێش ئێستە کاراکاس پایتەختی ڤەنزوێلا کرایە ئامانج و دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە نێو پایتەخت دەبیسترێن.
رۆیتەرز ئاماژەی داوە جگە لە دەنگی تەقینەوە، دەنگی فڕۆکە لە ئاسمانی ئەو شارە دەبیسترێت و کارەبای باشووری پایتەخت بە تەواوی پچڕاوە کە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ڤەنزوێلای تێدا هەڵکەوتووە.
هاوکات ''فۆکسنیوز'' بڵاوی کردەوە دەنگی هەفت تەقینەوە لە شارەکە بیستراون. ''سی ئێن ئێن''یش بە بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات باسی لە روودانی ژمارەیەک تەقینەوە و پچڕانی کارەبا لە کاراکاسی پایتەخت کردووە.
هێشتا بە فەرمی رانەگەیەنراوە چ وڵاتێک هێرشی کردووەتە سەر کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر هەر دەبێت ئەمەریکا بێت چونکە ماوەیەکە پێوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە زۆر ئاڵۆز بوون.
رێک دوو هەفتە لەمەوبەر دوای ده‌رچوونی فه‌رمانێك له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ گه‌مارۆدانی ده‌ریایی ڤه‌نزوێلا به ئامانجی رێگریكردن له تێپه‌ڕینی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا سزا دراون، حكوومه‌تی ڤه‌نزوێلا داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو.
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا، ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه‌ی داگیر بكات. ئەو ئاماژه‌ی داوە هه‌ر جۆره هه‌نگاوێكی ئه‌مه‌ریكا دژی ڤه‌نزوێلا به شكست كۆتایی دێت و لە چەند رۆژی رابردووش‌دا لێدوانی توندی لە دژی ئەمەریکا داوە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر جۆرە بەرگرییەک بەرانبەر هێرشی ئەمەریکا دەربڕیوە.
ماووەی رابردوو دیموكراته‌كان نەیانتوانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و مه‌رجه بسه‌پێنن كه مۆڵه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ڤه‌نزوێلا به كۆنگرێس ببه‌ستنه‌وه و بۆیەش دەستی دۆناڵد ترەمپ کراوەیە لە هێڕشکردنەسەر ڤەنزوێلا بە بێ ئاگادارکردنەوەی کۆنگرێس.
دۆناڵد تره‌مپ، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلای بە به دزینی سامانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵدان بۆ تیرۆر و به‌قاچابردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و مرۆڤ تۆمه‌تبار كردووە.