هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یەكەم دانیشتنی ساز كرد و توانی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی هەڵبژێرێت، هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان دوای دەستبەكاربوونی دەستەی سەرۆكایەتی دەرگەی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار واڵا كرد و وادەكە تا كۆتای دەوامی فەرمیی سبەی دووشەم بەردەوامە، بەپێی سەرچاوەكان ژمارەی كاندیدانی ناویان تۆمار كردووە لە هەڵكشانە، ئەوەی تا ئێستە جێگیرە ئەو پۆستە لە پشكی كوردە.
بەپێی سەرچاوەیەك تا ئێستە ژمارەی كاندیدان لە لیستی تۆماركراو گەیشتووەتە
41 كاندید، ئەوان بریتین لە:
*شوان حەوێز داودی
*شیلان فوئاد عەبدولەتیف
*شێرزاد بابان مەجید
*ئەحمەد عبدوڵا تۆفیق
* محەمەد مەهدی وائیلی
*نەبەز محەمەد عەلی
*حوسێن تەها شنگالی
*جوان فوئاد مەعسووم
* نەجمەدین عەبدولكەریم حمەكەریم
*ئەمیرە جەعفەر عەبوودی
* عەمار عادل شمەری
* ئاسۆ فەریدوون عەلی
* حەمزە برێسم موسحەب
*رەشید مەهدی سەعدی
* دڵشاد محەمەد عەبدولرەحمان
* خالید سدیق عەزیز
*ئەحمەد خەمیس جەنابی
*سامان عەلی ئیسماعیل شالی
* خالید مستەفا حوسین
* فەیسەڵ موحسین كیلابی
*ئەنوەر حەمەدەمین ئەحمەد
* كافی دنو بتی قس یۆنان
* محەمەد سابیر سلێمان هەمەوندی
* ئومێد عەبدولسەلام قادر
* سیروان ئەحمەد رەشید
*ئەحمەد ساجت هاشم
*ئەحمەد خەلیل خەلیل
* سالم حەواس ساعیدی
* عەلی جاسم بەیاتی
* یووسف محەمەد رۆشن
* نەبیل سلێمان كوبێسی
* لەیس داخل عەبوودی
* عەلی عەباس جاسم
* عەبدولجەلیل حەمەد فەهداوی
* سوهێل مەحموود جاسم
* سالار رەحیم كەریم جاف
* سادق عەبدوڵا مەحیاوی
* رەعد خزەیر جەنابی
* سەباح ساڵح سەعید
* رافیع عەبدوڵا دووری
*عەبدوڵا محەمەد عەلیاوی
لەبارەی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ماجید شنگالی ئەندامی پێشووی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پۆستی سەرۆك كۆمار بەشی كوردە و تایبەت نییە بە هێزێكی دیاریكراو، هەر عێراقییەك مافی هەیە نووسراوی كاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە پێشكەش بكات، بەڵام میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدان لەناو پەرلەمان وا دەخوازێت كاندیدەكە كورد بێت، باشترین بژارە لەو قۆناغەدا لێكگەیشتن و رێككەوتنە لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكی قبووڵكراو لە لایەن هەمووانەوە، پارتی و یەكێتی كاندیدیان بۆ پۆستەكە هەیە و بڕیارە لە سبەی یەكشەمەوە دەست بە گفتوگۆ بكەن بە مەبەستی تاوتوێكردنی ناوی كاندیدەكان و رێككەوتن لەسەر یەكێكیان بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.
لای خۆیەوە دانەر عەبدولغەفار پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا گوتی، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سازان لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار، پارتی شاندێكی دانوستانكار بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان پێك دێنیت، تا ئێستە ناوی هیچ كاندیدێك بە فەرمی بۆ پۆستەكە دیاری نەكراوە، قۆناغی ئێستە تەنیا كردنەوەی دەرگەی كفتوگۆیە لە نێوان هێزە كوردستانییەكان بۆ دیاریكردنی یەك كاندید بۆ پۆستەكە هەمووان پێی رازی بن، پارتی لەگەڵ سازانی هاوبەشی كوردستانییە و شاندەكەی پێكی هێناوە لە ماوەی كەمی داهاتوو دەست بە گفتوگۆكانی لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی كوردستان دەكات.