نەتەنیاهۆ: بڕیاری گرنگی حكوومەت لێدانی ئێرانە

:: PM:07:02:05/01/2026 ‌
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی سەربازی لە ئێران دەکات و ڕای دەگەیەنێت، گرنگترین بڕیاری حكوومەتەکەی بریتییە لە دوورخستنەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکی، هۆشداریش دەدات لەوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەریان، وەڵامەکەی مەترسیدار دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم پێنجی کانوونی دووەمی 2026، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، "گرنگترین بڕیاری حكوومەت بریتییە لە لێدانی ئێران، بەمەبەستی دوورخستنەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکان".

نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەش دا، ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە تاران نادات بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکانی بنیات بنێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی توندیشی دایە کۆماری ئیسلامی و دووپاتی کردەوە، ئەگەر ئێمە بکرێینە ئامانج، ئەوا لێکەوتەکان بۆ سەر ئێران زۆر مەترسیدار دەبن.


وشە - پۆڵا مەحموود