هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب فڕۆكەیەكی تری بێفڕۆكەوانی خۆكوژی سوپای سەر بە حكوومەتی كاتی سووریایان خستە خوارەوە.
تیمەكانی پاراستنی ئاسمانی سەر بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ توانییان درۆنێكی خۆكوژی كە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكوومەتی كاتییەوە ئاراستە كرابوو، پێش گەیشتن بە ئامانجەكەی لە ئاسمانی حەلەب تێكبشكێنن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنیش هێرشێكی فراوانی ئەو گرووپە چەكدارانە لە شێخ مەقسوود تێكشكێنرا.
لە ماوەی ڕابردوودا بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكوومەتی كاتی سووریا زیادی كردووە، كە مەبەست لێی ئەنجامدانی هێرشی كتوپڕ و تێكدانی سەقامگیریی ناوچە ئارامەكانە.