ئاژانسى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كى فورقانى شارى حه‌له‌ب، كوژراو و برینداریش هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به درۆن هێرش كرایه سه‌ر گه‌ڕه‌كى فورقانى شارى حه‌له‌ب، به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌یه.
هاوكات ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى له هه‌واڵێكى به‌په‌له بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ى دێرحافره‌وه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" به درۆن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى حه‌له‌ب.
له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا هێزه‌كانى سه‌ربه دیمه‌شق هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه له شارى حه‌له‌ب، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى زیاتر له 60 كه‌س به هێرشه‌كانى دیمه‌شق كوژراون و 115 كه‌س بریندارن.