سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌وا ئێرانیش ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كان و كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و ئیسرائیلیش ده‌كاته ئامانج.
محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كرد و قسه‌كانیشی دوای ئه‌وه دێن كه له رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ، چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردووه ئه‌گه‌ر خۆپێشانده‌ران سه‌ركوت بكات و بیانكوژێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا له‌وانه‌یه كرده‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه، له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كرێ كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی نوێی سه‌ربازی گه‌یه‌نراونه‌ته به‌رده‌م تره‌مپ و ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆره ئه‌مه‌ریكا له ئێران بدات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به‌رانبه‌ر ئێران ده‌ریبڕیوه و پاڵپشتی له خۆپێشانده‌ران كردووه، كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی سه‌ربازیی هێرشكردنه سه‌ر ئێران خراوه‌ته به‌رده‌می و خه‌ریكه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا كه رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كانیان نه‌كردووه، روونیان كردووه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ زۆر به وردی لێكۆڵینه‌وه له بژارده‌كان ده‌كات و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنێت، به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌یه‌وه نه‌داوه.
گه‌ڕی نوێی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه، ماوه‌ی سێ رۆژه حكوومه‌تی ئێران ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی پێوه‌ندیی به ته‌واوی پچڕاندووه و به وردی دیار نییه له ناوخۆی ئێران چی ده‌گوزه‌رێت.
خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوكاندار و كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان دابخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هێشتا ئامارێكی ورد له‌باره‌ی قوربانیی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماره جیاجیایانه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا لانی كه‌م 100 كه‌س له خۆپێشانده‌ران گیانیان له ده‌ست داوه كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن. له ناو هێزه‌كانی حكوومه‌تیش كوژرانی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و هێزی ته‌ناهی راگه‌یه‌نراوه.