باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یامێكى له ئێكس بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، "تره‌مپ له به‌كارهێنانى بژارده‌ى سه‌ربازى له به‌رانبه‌ر ئێران دوودڵ نابێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى كانوونى دووه‌م، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا
په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، "پێمانوایه ئه‌و بابه‌ته‌ى سه‌رۆك تره‌مپ به باشى ده‌یانزانێ ئه‌وه‌یه هه‌موو بژارده‌كان به هه‌میشه‌یى له‌سه‌ر مێزه‌كه بهێڵێته‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى تره‌مپ له‌باره‌ى ئێران، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد ده‌ڵێ، "هه‌میشه دیپلۆماسى بژارده‌ى یه‌كه‌مه له‌لاى ئه‌و، به‌ڵام ده‌ریشى خستووه، له به‌كارهێنانى بژارده‌ى هێز دوودڵ نابێت، ئه‌گه‌رهاتوو كاتێك به پێویستى بزانێت".
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر بارودۆخى خۆپیشانده‌رانى ئێران به‌و شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا بیر له به‌كارهێنانى هێز ده‌كاته‌وه له دژى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته.