ئه‌بوتوراب ته‌میمى په‌رله‌مانتارى رێكخراوى به‌در ئاشكراى ده‌كات داواى له په‌رله‌مانتارانى میلیشیاكان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه یاساى حه‌شدى شه‌عبى بخه‌نه كارنامه‌ى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵام به پاساوى ئه‌وه‌ى "كاته‌كه‌ى گونجاو" نییه واژوویان نه‌كردووه.
ئه‌بوتوراب ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى كانوونى دووه‌م له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات كه زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانى ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌شدارن له حه‌شدى شه‌عبى ئاماده نین واژوو له‌سه‌ر پرۆژه یاساى حه‌شدى شه‌عبى بكه‌ن و ده‌ڵێ، "كاتێك داوام لێكردوون هه‌ندێك قسه‌ى ناخۆشیان به‌من گوت، هه‌ندێكى تریش گوتیان كاتى ئه‌وه نییه".
بۆیه ته‌میمى ده‌ڵێ، "درۆیه به‌ره‌ى مقاوه‌مه 90 په‌رله‌مانتاریان نییه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى به‌در ئاشكراى ده‌كات ته‌نیا 60 كه‌س واژوویان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه كردووه، "هه‌ندێكیان كوردن و سوننه‌ن".
لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى "شیعه" نزیكه‌ى 190 په‌رله‌مانتاریان هه‌یه، ده‌گوترێت نزیكه‌ى 90 ئه‌ندامیان سه‌ر به‌و لایه‌نانه‌ن كه میلیشیایان هه‌یه. له خولى پێشووى به گوشارى ئه‌مه‌ریكا لایه‌نه شیعه‌كان نه‌یانتوانى پرۆژه یاساى حه‌شدى شه‌عبى تێپه‌ڕێنن. چونكه ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ندكردنى یاسایه‌كى وه‌هاى به مه‌ترسیدار ده‌زانێت.