رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵ ئاشكراى كردووه هه‌ر یه‌كه له قه‌ته‌ر و سعوودیه و عومان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له هێرشكردنه سه‌ر ئێران پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه. رۆژنامه‌كه ئاشكراى كردووه تره‌مپ پێى راگه‌یاندوون واده‌ى هێرشكردنه سه‌ر ئێران نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵ ئاشكراى كردووه، چه‌ند وڵاتێكى كه‌نداو نیگه‌رانن له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرده‌ى سه‌ربازى دژ به ئێران به‌كار بهێنێت و لێكه‌وته‌ى خراپى بۆ سه‌ر بازاڕى نه‌وت ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیارى ئه‌وه‌ى ده‌ست كه‌وتووه، هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و عومان و قه‌ته‌ر هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن تره‌مپ پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه. به تایبه‌تى سعوودیه هه‌وڵێكى چڕى بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ست پێ كردووه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێ ئه‌مه‌ریكا له‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه گوایه لێدانى ئێران بازاڕى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌هه‌ژێنێ و گوایه ئه‌مه‌یش زیانى بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا تره‌مپ به وڵاتانى كه‌نداوى راگه‌یاندووه واده‌ى هێرشه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه.