مه‌جید مووسه‌وى فه‌رمانده‌ى هێزه ئاسمانییه‌كانى سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئاشكرا ده‌كات، له حوزه‌یرانى رابردووه‌وه یه‌ده‌گى مووشه‌ك زیادى كردووه و له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدان بۆ جه‌نگ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م،
مه‌جید مووسه‌وى فه‌رمانده‌ى هێزه ئاسمانییه‌كانى پاسداران راى گه‌یاند، ئه‌وان له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدان بۆ جه‌نگ، چونكه چاككردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى شه‌ڕى حوزه‌یران واى كردووه، توانایان زیاتر بێت و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ، "یه‌ده‌گى مووشه‌كمان زۆر له حوزه‌یران زیاتره".
هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز له دژى ئێران كردووه.
شه‌وى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ راى گه‌یاند، ده‌بێت خۆپیشانده‌رانى ئێران به‌رده‌وامن و پشتیوانى له ئه‌مه‌ریكاوه به‌ڕێوه‌یه.