رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، شه‌وى رابردوو ناوه‌ندى سیاسى عێراق نیگه‌ران بووه به هۆى ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كه‌چى میلیشیاكانى عێراق ئه‌وانه‌ى پێشتر له بارودۆخى وه‌هادا هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، بێده‌نگن و سه‌رقاڵى دانوستاندنى پێكهێنانى حكوومه‌تن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى مه‌دا له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، شه‌وى رابردوو له عێراق نیگه‌رانییه‌كى زۆر هه‌بوو، به هۆى ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر ئێران، به‌ڵام ئه‌مجاره وا ده‌رده‌كه‌وێت میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران نه‌چه‌نه ناو بابه‌تى ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن نه‌بێت، ئه‌ویش میلیشیاى كه‌تائیبى حزبوڵایه.
ئه‌بوحسێن حه‌میداوى ئه‌میندارى گشتى حزبوڵا په‌یامێكى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به ئه‌ركێكى "شه‌رعى" ده‌زانێت له حاڵه‌تى هێرشكردنه سه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بوه‌ستێ.
مه‌دا نووسیویه‌تى، "میلیشیاكان له‌سه‌ر هێڵى بارى له‌ناكاوى سه‌ربازى نه‌بوون، به‌ڵكو سه‌رقاڵى ناكۆكى بوون له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له حكوومه‌تى داهاتوودا، به تاببه‌تى دواى ئه‌وه‌ى چوار گرووپى میلیشیاكان ئاماده‌ییان نیشاندا چه‌ك دابنێن و به‌شدارى سیاسیان هه‌بێت". سێ له‌و لایه‌نانه‌یش به نیازن به‌شدارى حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌وانیش، عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، كه‌تائیب سه‌یدشوهه‌دا، ئه‌نساڕوڵاى ئه‌وفیا.
ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ى ساڵێكه گوشار ده‌كاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى میلیشیاكان چه‌ك بكات و مه‌رجى ئه‌وه‌یشى داناوه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ به‌شدار بن.