ناسنامەی پێنج شەهیدی تری حەلەب ئاشكرا كرا

:: PM:05:11:14/01/2026 ‌
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ناسنامەی ئەو پێنج شەڕڤانەی بڵاو كردەوە، كە لە 10ـی كانوونی دووەمی 2026، لە شەڕی شێخ مەقسوود لە حەلەب، شەهید كران. 

هەر پێنج شەڕڤان "دەنیز چیا، هاوار قەندیل، ڕۆژبین حەسەكە، دلبرین قامیشلۆ و فەراشین عەفرین" بە فەرماندەیی هاوار قەندیل شەهید كران، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، لە ڕاگەیانراوێكدا ناسنامەی هەر پێنج شەڕڤانی بڵاو كردەوە. 

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دووپات دەكاتەوە، هەموو جۆرە چەكێكی ئاسمانی و زەمینی لە دژی دوو گەڕەكی بچووك بەكار هێنرا، بەڵام لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا فەرماندە و شەڕڤانان لە یەكەم ڕۆژەوە تا ئێستە بەو هەڵوێستەی خۆیان خۆچەماندن قبوڵ ناكەن و بەرخۆدان دەكەن.

رۆژی شەشی ئەم مانگە، چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا هێرشیان كردە سەر گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب و تا ئێستەیش گرژییەكان بەردەوامە، بەڵام شەڕ بە ئاگربەستێكی كاتی وەستێنراوە.


وشە - وشه‌