ئەمەریكا چەند بنكەی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە؟

:: PM:07:46:14/01/2026 ‌

لە سەروبەندی ئەگەرەكان بۆ هێرشكردنی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، تاران وڵاتانی ناوچەكەی لەوانەی بنكەی سەربازیی ئەمەریكییان لێیە، وریا كردەوە بەوەی لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران ئەوان دەكاتە ئامانج، ئەوە وای كرد ئەو وڵاتانە و بنكە سەربازییەكانیش خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بكەن، گرنگترین بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە لە كێن؟

*بەحرێن، بارەگەی فەرماندەیی پێنجەم كەشتیگەلی دەریایی ئەمەریكای لێیە، كە ئەركی پاراستنی ئاوەكانی كەنداو و دەریای سوور و دەریای عەرەبی و چەند بەشێكی زەریای هیندی لە ئەستۆیە.

*قەتەر، بنكەی ئاسمانیی عودەیدی لێیە كە گەورەترین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 24 هێكتارە لە دەرەوەی دۆحەی پایەتەخت، بارەگەی پێشكەوتووی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكایە كە سەرپەرشتی تەواوی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە میسرەوە تا كازاخستان دەكات و 10 هەزار سەربازیی ئەمەریكی تیادایە، جیا لەوە شانەی هاوئاهەنگیی سیستمی بەرگری ئاسمانی و مووشەكی لەخۆ گرتووە.

*كوێت، چەندان دامەزراوەی سەربازیی ئەمەریكا لەخۆ دەگرێت.

*ئیمارات، بنكەی ئاسمانی زەفەر لە باشووری ئەبو زەبی، كە هاوبەشە لەگەڵ هێزی ئاسمانیی ئیمارات، ناوەندێكی گرنگی هێزی ئاسمانیی ئەمەریكایە.

*عێراق، بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بنكەیەكی ئاسمانی لە هەولێر.

*سعوودیە، زیاتر لە 2300 سەربازی ئەمەریكی لە سعوودیە هەن و هەندێكیان لە باشووری ریازی پایەتەخت جێگیر كراون، توانای بەرگریی ئاسمانیی و مووشەكی سعوودیە بەهێز دەكەن و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بەگەڕ دەخەن.  

*ئوردن، بنكەی ئاسمانیی ئەزرەق كەوتووەتە باكوری رۆژهەڵاتی عەمانی پایەتەخت.

*توركیا، بنكەی ئاسمانیی ئەنجەرلیكی تیادایە كە بە هاوبەشی هەردوو وڵات بەڕێوە دەچێت، ئەوەی گرنگە ئەو بنكە چەند كڵاوەیەكی ئەتۆمیی ئەمەریكی تیادایە، ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا لەو بنكە 1465 سەربازن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل