ترەمپ لە دوایین ساتدا پاشگەز بووەوە "شەوی ڕابردوو کاتی لێدانی ئێران بوو"

:: PM:08:42:15/01/2026 ‌
میدیای ئیسرائیل وردەکاریی شەوێکی پڕ لە چاوەڕوانی ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند، واشنتن دوێنێ ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە بڕیار بووە شەوی ڕابردوو هێرش بكاتە سەر ئێران، بەڵام بەرەبەیان بڕیارەکەی گۆڕی.

کەناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە واشنتن دوێنێ پەیامێکی بە ئیسرائیل داوە کە شەو  هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر ئێران، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر پێوەندیی کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە کە پرۆسەی لێدان لە ئێران "وەستێنراوە".

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش دا بەپێی مەزەندەی ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە نیەتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پەشیمان نەبووەتەوە، بەڵکو تەنیا کاتەکەی گۆڕیوە.



وشە - پۆڵا مەحموود