روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات به فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانان ئه‌بوحه‌سه‌ن نعێمى له حه‌له‌ب كوژراوه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى میلیشیاى توندڕه‌وى حوراس دین "پاسه‌وانانى ئاین"
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، له شارۆچكه‌ى شێخ زه‌یات له باشوورى حه‌له‌ب، ئه‌بوحه‌سه‌ن نعێمى به هێرشێكى ئاسمانى كوژرا.
نعێمى یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانى حوراس دین كه ئه‌و گرووپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌یه پێشتر ده‌سه‌ڵاتى له ئیدلب هه‌بوو سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده بوو.
روانگه‌ى سوورى ده‌ڵێ، "هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دراوه" له ورده‌كارى هه‌واڵه‌كه‌یش هاتووه، ئه‌و تیرۆریسته له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانى له گه‌ڕان بووه، كاتێك ته‌له‌فۆنێكى ژماره نه‌ناسراوى بۆ هاتووه، پێى راگه‌یاندووه به ته‌نیا دوور بكه‌وێته بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات له‌م كاته‌دا كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.