ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا مه‌رسوومێكى تایبه‌تى به كورد ده‌ركرد كه له هه‌شت ماده پێكاتووه و كورد به به‌شێكى سه‌ره‌كى و ره‌سه‌نى سووریا ده‌ناسێنێ، باسى هیچ مافێكى سیاسى و كارگێريشى بۆ كورد نه‌كردووه.
ئاژانسى ساناى سوورى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، ده‌قى ئه‌و مه‌رسوومه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به ژماره 13 ى ساڵى 2026 له لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا واژوو كراوه. له سه‌ره‌تاى مه‌رسوومه‌كه هاتووه، "به‌پێى حوكمه‌كانى راگه‌یاندنى ده‌ستوورى، له‌باره‌ى رۆڵ و به‌رپرسیارێتى ده‌وڵه‌ت له به‌هێزكردنى یه‌كێتى نیشتمانى و به‌رجه‌سته‌كردنى مافه كولتووری و مه‌ده‌نییه‌كانى ته‌واوى هاووڵاتیانى سووریا، ئه‌م مه‌رسوومه دراوه"
مه‌رسوومه‌كه له هه‌شت ماده پێكهاتووه:
یه‌كه‌م: هاووڵاتیانى كورد به به‌شێكى سه‌ره‌كى و ره‌سه‌نى گه‌لى سووریا داده‌نرێن، شوناسى كولتوورى و زمانه‌وانى ئه‌وان به‌شێكى دانه‌بڕاوه له ناسنامه‌ى فره‌یى و یه‌كگرتووى نیشتمانى سووریا.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت پابه‌نده به پاراستنى فره‌یى كولتوورى و زمانه‌وانى، مافى هاووڵاتیان كورد له‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات كه كولتوور و هونه‌ریى خۆیان زیندوو بكه‌نه‌وه و زمانى دایك له چوارچێوه‌ى سه‌روه‌ریى نیشتمانى به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
سێیه‌م: زمانى كوردى به زمانى نیشتمانى داده‌نرێت، رێگه ده‌درێت له قوتابخانه حكوومى و تایبه‌ته‌كان بخوێنرێت له‌و ناوچانه كه رێژه‌ى كورد تێیدا به‌رچاوه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌شێك ده‌بێت له پرۆگرامى ئاره‌زوومه‌ندانه و چالاكى كولتوورى و فێرخوازى.
چواره‌م: كاركردن به‌و یاسا و رێكارییانه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه كه له ئامارى 1962 له پارێزگاى حه‌سه‌كه هاتووه، ره‌گه‌زنامه به هاووڵاتانى كوردى سووریا ده‌درێت.
پێنجه‌م: جه‌ژنى نه‌ورۆز به پشووى فه‌رمى داده‌نرێت، له ته‌واوى سووریا.
شه‌شه‌م: دامه‌زراوه‌كانى راگه‌یاندن و فێركردن ده‌بێت گه‌لاڵه‌ى گوتارێكى نیشتمانى بكه‌ن، هه‌ر یاسا و جیاكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ژادى و زمانى قه‌ده‌غه بكرێت.
حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان رێنوێنى تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م مه‌رسوومه.
هه‌شته‌م: ئه‌م مه‌رسوومه له رۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاو ده‌كرێته‌وه و له‌و كاته‌وه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه.