جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع كرد و داوا دەكات بەگفتوگۆ كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات، هاوكات دەنگی پاڵپشتی كورد لەناو حكوومەتەكەی ترەمپدا بەرزبووتەوە.
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجامداوە.
بەگوتەی رۆژنامەكە لە پێوەندییەكەدا، ڤانس داوای لە شەرع كردووە كۆتایی بە گرژییەكان بهێنن و كێشەكانیان لەگەڵ كورد بە شێوەیەكی ئاشتییانە چارەسەر بكەن.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداریی داوەتە ئەحمەد شەرع پێی گوتووە، بەردەوامبوونی گرژییەكان لەگەڵ كورد و ئاوارەبوونی خەڵكی زیاتر، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمەریكا جارێكی تر بیر لە سەپاندنەوەی سزا بەسەر سووریادا بكاتەوە.
هاوكات لە ئاستی حكوومەی ئەمەریكا و كۆنگرێس و كەسایەتییە دیارەكانی ئەو وڵاتە بەردەوام جەخت لەپشتیوانی كورد لە سووریا دەكەنەوە و داوا لەشەرع دەكەن رێگەیەكی هەڵەی گرتووە و ئەگەر بەردەوام بێت بەزیانی خۆی تەواو دەبێت.