فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له ناوچه‌ى مه‌سكه‌نه و دبسى عه‌فنان له رۆژئاواى فورات بۆمبى ئاگاداركردنه‌وه بۆ هێزه‌كانى سووریا به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى پێشڕه‌وى نه‌كه‌ن و پێشێلى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى كانوونى دووه‌م، له ناوچه‌ى دێرحافر و مه‌سكه‌نه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات"هه‌سه‌ده" كشانه‌وه ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده بووه. كه‌چى شه‌ڕو پێكدادان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به تایبه‌تى له دبسى عه‌فنان له رۆژئاواى رقه رووى دا.
هه‌سه‌ده له راگه‌ینراوێكدا هێزه‌كانى دیمه‌شق به پێشێلكردنى ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كات، چونكه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه هه‌سه‌ده ئاماژه‌ى بۆ كردووه، 48 سه‌عات مۆڵه‌ت بووه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كه‌چى زووتر هێزه‌كانى دیمه‌شق په‌له‌یه كردووه و جیا له‌مه‌یش هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر بنكه‌كانى هه‌سه‌ده.
دواتر میدیاى سووری ئاشكرایان كردووه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا "هاوپه‌یمانان" بۆمبى ئاگاداركردنه‌وه‌یان هه‌ڵداوه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى دیمه‌شق پێشڕه‌وى زیاتر نه‌كه‌ن.