هەسەدە: زیاتر لە 100 هەزار چەكدار بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان كۆ كراونەتەوە

:: PM:12:04:18/01/2026 ‌
فەرماندەیەكی هەسەدە رای گەیاند، ئێستە زیاتر لە 100 هەزار چەكداری بەكرێگیراو كە پێكهاتوون لە چەكدارانی سەربە حكوومەتی كاتی، چەكدارانی داعش، لە هێرشدان بۆ سەر ناوچەكە.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی كانوونی دووەم، فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رای گەیاند، حكوومەتی كاتی سووریا هێزەكانی خۆی لە دەوروبەری ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاو كردووەتەوە، پێداگرن لەسەر فراوانكردنی بازنەی هێرشەكانیان.

زیاتر گوتی، ئێستە زیاتر لە 100 هەزار چەكداری بەكرێگیراو كە پێكهاتوون لە چەكدارانی سەربە حكوومەتی كاتی، چەكدارانی داعش،  خەریكی هێرشن بۆ سەر ناوچەكە.

باس لەوەش دەكات، هێزەكانی هەسەدە دەستەوەستان نەوەستاون و دەیان كاروانی سەربازیی ئەو چەكدارانەیان كردووەتە ئامانج.

فەرهاد شامی داوای لە دانیشتووانی ناوچەكە كردووە لەوپەڕی ئامادەباشی و وریاییدا بن. لەبارەی گرتووخانەكانی داعشیش، رەخنەی لە هێزە نێودەوڵەتییەكان گرت بەوەی بەرپرسیارێتیی هێرشكردنە سەر گرتووخانەكانی داعش لە ئەستۆ ناگرن.



وشە - رامیار جەواد