هەسەدە ئامارەكانی شەڕی بەنداوی تشرینی بڵاو كردەوە، کە زیاتر لە 10 تانك، دوو زرێپۆش، چەندان كەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازی چەكدارانی حكوومەتی كاتیی سووریا تێكشكێنراون.
لەكاتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵەدا، شەڕ لە سنوورەكە بە چڕی بەردەوامە، هەسەدە بڵاوی كردەوە كە لە شەڕی ئەم دوای نیوەڕۆیەدا، لە بەنداوی تشرین دەیان چەكدار كوژراون، 10 تانك، دوو زرێپۆش، سێ بلدۆزەر، ئۆتۆمبێلێك و دوو ماتۆڕسكیلی چەتەكان لەناوبراون.
سەرچاوەیەك لە بەرەكانی شەڕ رای گەیاند، چەكداران لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەكانی هەسەدە كردووە، لە بەرەی بەنداوی تشرین، شەڕڤانان بە درۆن، چەكی قوورس و سووك وەڵامی چەكدارانیان دایەوە و هەموو هێرشەكانیان تێكشكاند.