تەلەڤزیۆنی رۆناهی: ئەمشەو شەڕ ڕادەوەستێ

:: PM:05:35:18/01/2026 ‌
تەلەڤزیۆنی رۆناهی لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە كە چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا شەڕ بووەستێ‌. 

لەكاتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵەدا، شەڕ لە بەنداوی تشرین، شاری رققە و چەندان ناوچەی تری رۆژئاوای كوردستان بە چڕی لەنێوان هەسەدە و چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا بەردەوامە. 

تەلەڤزیۆنی رۆناهی بڵاوی كردەوە كە چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.

هەروەها دووپات لەوە كراوەتەوە كە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لە نێوان كورد و دیمەشق دروست بووە و ئاگربەست ڕادەگەیەنرێ.

ئەوە لەكاتێكدایە كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەكە لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان كرد و دوای ئارامكردنەوەی دۆخەكەیان كرد. 

دوێنێ‌، سەرۆك بارزانی بەمەبەستی راگرتنی شەڕ و هێنانی ئاشتی لە پیرمام لەگەڵ هەریەكە لە تۆم بارك نوێنەری ترەمپ و مەزڵووم عەبدی كۆبووەوە كە كۆبوونەوەكە دەرئەنجامی گەورەی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەبێت. 



وشە - وشه‌