ئەحمەد شەرع: بەهۆی كەشوهەوا كۆبوونەوەم لەگەڵ مەزڵووم عەبدی دوا خرا

:: PM:06:40:18/01/2026 ‌
ئەحمەد شەرع لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە كۆبوونەوە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی دوا خرا. 

شەرع روونیشی كردەوە، هەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێت و دەبێت هەموو شتەكان بگەڕێتەوە سەر رێگای راستی /بەڵام نەیگوت رێگا راستەكە كامەیە/.

هەروەها لەبارەی ناوچە كوردییەكان گوتی، دامەزراوەكانی سووریا ناوچە كوردییەكان بەڕێوە دەبەن، لەو شوێنانەی كە ناكۆكی هەیە هەندێك پێكدادانی چەكداری رووی داوە. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، داوای كردووە هۆزە عەرەبەكان ددان بەخۆیاندا بگرن، چونكە دەسەڵاتی دەوڵەت دەبێت بگات بە هەموو شوێنێك.

لێدوانی شەرع لە كاتێكدایە كە ئێستە شەڕ لە بەنداوی تشرین و رەققە و چەندان ناوچەی تر بەردەوامی هەیە، هەروەها نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێوەندی تەلەفۆنی لەنێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە بەڕێوەچوو.


وشە - وشه‌