جیهان حه‌نان به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپى هۆل له لێدوانێكى بۆ سكاى نیوز ده‌ڵێ، "هێشتا كه‌مپه‌كه به‌ده‌ست ئاسایش و هه‌سه‌ده‌یه، به‌ڵام كارى مرۆیى له كه‌مپه‌كه‌دا رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاریى لۆجیستى ده‌بێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى كانوونى دووه‌م، جیهان حه‌نان به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپى هۆل له لێدوانێكى بۆ
سكاى نیوز باسى له‌وه كردووه، هێشتا هێزه‌كانى ئاسایش و هه‌سه‌ده به‌رده‌وامن له پاراستنى كه‌مپى هۆل كه هه‌زاران كه‌سى له كه‌سوكارى تیرۆریستى داعش تێدایه.
حه‌نان روونى كردووه‌ته‌وه، هاوئاهه‌نگییه‌كى هه‌میشه‌یى هه‌یه له نێوان لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆییه‌كان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئاڵنگاریى لۆجیستى هه‌یه كه كارى مرۆیى به ته‌واوى په‌كده‌خات.
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپى هۆل باسى له‌وه‌یش كردووه، له دیداره‌كه‌ى مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سووریا، باسى ئه‌و گرتووخانانه ده‌كرێن.
سكاى نیوز كه‌مپى هۆل به ترسناكترین گرتووخانه وه‌سف ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، زانیارى هه‌یه به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و گرتووخانه‌یه به هێزێكى تایبه‌تى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بدرێت.