باراك وه‌ك فه‌رمانڕه‌واییه‌ك به نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ركه‌وتووه
سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى توركیا: ده‌بێت پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و وێنه‌یه بكرێت
ماڵپه‌ڕى یۆرۆنیوز بڵاوى كرده‌وه، تۆم باراك باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره و نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا، له‌گه‌ڵ یه‌شار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگریى توركیا و فه‌رمانده‌كانى سوپاى توركیا كۆبووه‌ته‌وه. دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى دیداره‌كه ناڕه‌زاییه‌كى زۆر دروست بووه، چونكه تۆم باراك به شێوه‌یه‌ك دانیشتووه وه‌ك "فه‌رمانڕه‌واى داگیركه‌ر" ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش له توركیا به ده‌رچوون له پرۆتۆكولى دیپلۆماسى داده‌نرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
یۆرۆنیوز له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا له ئه‌نكه‌ره پێشوازیى له تۆم باراك و شاندى یاوه‌رى كردووه، دیداره‌كه وه‌ك دیدارێكى ئاسایى به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام كاتێك وێنه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، هه‌رایه‌كى له ناوه‌ندى سیاسى و راگه‌یاندن ناوه‌ته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌شار گوله‌ر و سوپاسالارى توركیا و ئه‌فسه‌رێكى تر له ته‌نیشت یه‌كه‌وه له ریزێك دانیشتوون، له به‌رانبه‌ریان شانده‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكایه، كه‌چى تۆم باراك له به‌رانبه‌ر هه‌ردووكیان به ته‌نیا له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه و نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى له ژوور سه‌رى به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه.
شێوازى دانیشتنه‌كه له توركیا هه‌راى ناوه‌ته‌وه و به ده‌رچوو له نه‌ریته دیپلۆماسییه‌كان وه‌سف كراوه و پرسیارى ئه‌وه كراوه: "كێ خاوه‌ن ماڵه؟"
وه‌زاره‌ت هیچ سه‌رنجێكى له‌سه‌ر وێنه‌كه نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌رگریى له شێوازه‌كه ده‌كه‌ن، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، به هه‌مانشێوه پێشوازى له سوپاسالارى ئوردن و دواتریش پێشوازى له سوپاسالارى لیبیا كراوه و ئه‌مه ته‌نیا له‌گه‌ڵ تۆم باراك پێڕه‌و نه‌كراوه.
یۆرۆنیۆز ئاماژه‌یه‌كى خێراى به‌و سه‌رنج و كۆمێنتانه داوه كه له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌وانه لوتفى تور‌كان په‌رله‌مانتارێكى ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێ، "تۆم باراك له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى سووریا بێده‌نگ بووه، كه‌چى وه‌ك فه‌رمانڕه‌واى ده‌سه‌ڵاتدار له وه‌زاره‌تى به‌رگرى پێشوازیى لێ كراوه و نه‌وه‌ستاوه تا وێنه‌یه‌كى دیپلۆماسى بگرێت، به‌ڵكو وێنه‌ى پڕۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گه‌وره‌ى ده‌رخستووه".
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى مشت‌ومڕ له ناو میدیاى توركى و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌نده ئه‌و وێنه‌یه نه‌ریتى دیپلۆماسى پێشێل كردووه. له‌وانه به‌رپرسێكى جه‌هه‌په به ناوى نامیق تان، ره‌خنه‌ى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا گرتووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت پرۆتۆكۆڵى ده‌وڵه‌ت یه‌ك جۆر بێت نه‌ك هه‌ر وه‌زاره‌تێك به شێوازێكى جیاواز پێڕه‌وى بكات.
به بڕواى ئه‌و به‌رپرسه‌ى جه‌هه‌په، پابه‌ندنه‌بوون به نه‌ریته گشتییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، پرسیار له‌سه‌ر تواناى لایه‌نى پێوه‌ندیدار به پرۆتۆكۆڵ ده‌رده‌خات و ده‌شڵێ، "له حاڵه‌تى بوونى هه‌ر تێكه‌ڵییه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌رچاوه‌ى پێوه‌ندیدار ده‌بێت".
بۆڵه‌نت ئارینج سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى توركیا له بابه‌ته‌كه هاته ده‌نگ و ده‌ڵێ، "ده‌ركه‌وتنى تۆم باراك له‌و پێگه‌یه، واى ده‌رده‌خات ئه‌و سه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بێت". سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان ده‌شڵێ، "ئه‌م وێنه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كى پرۆتۆكۆڵییه و زه‌حمه‌ته لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئه‌گه‌ر باراك ئه‌ركێكى تایبه‌تى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێ دراوه، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌و له توركیا هاوشانى باڵوێزه‌كانى تره. به‌ڵام ده‌ركه‌وتنى به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ رژدبوونى ده‌وڵه‌ت ناگونجێت.
بۆڵه‌نت ئارینج باس له‌وه‌یش ده‌كات ده‌بێت به‌په‌له پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و كارانه بكرێت، چونكه "شكۆى ده‌وڵه‌ت له ورده‌كارییه بچووكه‌كانى پرۆتۆكۆڵ ده‌رده‌كه‌وێت". له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش میدیاى فه‌رمى توركیا باسیان له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنى دۆخى سووریا و یه‌كخستنى هه‌سه‌ده و سوپاى سووریا بووه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى 10ى ئادار.