عه‌لى قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى مسوڵمان له جیهان له په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "هه‌سه‌ده پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتن و ئه‌ویش به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه "به توندى لایه‌نگرى بڕیاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات و نزاى بۆ ده‌كات".
عه‌لى قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى مسوڵمان له جیهاندا، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا گله‌یى ئه‌وه ده‌كات، "كورده مولحیده توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن و وێنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئاڵاى توركیا ده‌سووتێنن" كه ئه‌و هیچى ئه‌وتۆى نه‌كردووه، ته‌نیا داواى كردووه ئاشته‌وایى هه‌بێت و رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و خوێن نه‌ڕژێت.
بۆ ئه‌مه‌یش عه‌لى قه‌ره‌داغى هه‌سه‌ده تۆمه‌تبار ده‌كات كه گوایه رێككه‌وتنى جێبه‌جێ نه‌كردووه و ده‌ڵێ، "هه‌سه‌ده رێككه‌وتنى جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئه‌ویش به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "به توندى لایه‌نگرى بڕیاره‌كانى سه‌رۆك ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كه‌ن، خودا بیپارێزێت". روونى نه‌كردووه‌ته‌وه مه‌به‌ستى كامه بڕیاره كه شه‌رع داویه‌تى.
ئه‌و په‌یامه‌ى عه‌لى قه‌ره‌داغى كه زانایه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده، له كاتێكدایه له رۆژئاواى كوردستان و حه‌له‌ب، هێرشێكى توند له‌لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ربه ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كرێته سه‌ر كورد، به‌گوێره‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و هێرشانه سه‌تان پێشێلكاریى مافى مرۆڤ ئه‌نجام دراون و سووكایه‌تى به كوڕ و كچانى كورد كراوه و ئاواره كراون، هه‌ر به‌هۆى ئه‌م پێشێلكارییانه‌یش كورد له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان و باكورى كوردستان و وڵاتانى ئه‌وروپا، كه‌وتوونه‌ته ناڕه‌زایى و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ رامى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ گوتى، "مه‌ترسى ئه‌نفالێكى تر به‌ڕێوه‌یه".