تێڕوانینى ئیسرائیل بۆ هێرشى دیمه‌شق بۆ سه‌ر كورد:
هێرشه‌كه ترسناكه و ده‌بێت هاوكارى كورد بكرێت
شه‌رع ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له سه‌ر سنوورى ئیسرائیل دابمه‌زرێنێت
هێرشى شه‌رع به هاوكارى توركیا و به گڵۆپى سه‌وزى ئه‌مه‌ریكایه
له گرتنى شێخ مه‌قسوود میلیشیاكان هوتافى دژ به جوویان لێ ده‌دا
كورد به‌هێزه‌وه به‌رگرى له‌خۆى ده‌كات
رۆژنامه‌ى
یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شه‌رع بۆ سه‌ر كورد ئه‌نجامى ده‌دات نیگه‌رانه و پێی وایه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كورد له باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا نه‌مێنێت، ئه‌وا پێگه‌ى سووریا له دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هێز ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئیسرائیل ترسى هه‌یه شه‌رع كار بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى، بابه‌تێكى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئیسرائیل بڵاوى كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل به نیگه‌رانى سه‌یرى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سووریا به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد بوون، له‌گه‌ڵ هه‌وڵى گه‌یشتن به رێككه‌وتن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌وا به تێڕوانینى ئیسرائیل پێشهاتێكى زۆر خراپه، چونكه كاریگه‌ریى به‌سه‌ر پێوه‌ندیى نێوان دیمه‌شق و ته‌لئه‌بیب ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، ئیسرائیل وا خۆى ده‌بینێ پابه‌نده به به‌رگریكردن له درووز له سووریا، له رابردوویشدا ده‌نگى ئه‌وه به‌رز ده‌بووه‌وه كه پێویسته پارێزگارى له كورد بكرێت. ساریت زهافى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئه‌لما بۆ توێژینه‌وه له بوارى ئاسایش بۆ رۆژنامه‌كه قسه‌ى كردووه و ده‌ڵێ، "ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا له‌سه‌ر سنوورى ئیسرائیل، ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى داده‌مه‌زرێنێت، له ماوه‌ى رابردوودا قوتابخانه‌كانى سه‌ربه ده‌سته‌ى ته‌حریرى شام له هه‌موو سووریا بڵاو كراوه‌ته‌وه".
ئه‌و توێژه‌ره پێی وایه مه‌ترسیى گه‌وره‌تر له‌وه‌دایه كاتێك میلیشیاكانى شه‌رع گه‌ڕه‌كه‌كانى حه‌له‌بیان گرتووه، به جلى سه‌ربازییه‌وه ده‌یانگوت خه‌یبه‌ر خه‌یبه‌ر جووه‌كان. ئه‌مه‌یش دروشمێكه دژ به جوو. له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیلییه ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر كورد دێت شه‌رع به‌هێز ده‌كات".
له وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌یش ئاخۆ پێویسته ئیسرائیل هاوكارى كورد بكات؟. زهافى ده‌ڵێ، "شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه وێستگه‌كه‌ى جێهێشت، رێككه‌وتنێك هه‌یه ئه‌وه‌ى دایڕشتووه ئه‌مه‌ریكییه‌كانن، كلیله‌كه به‌ده‌ست ئه‌وانه، ئێمه یاریزانى سه‌ره‌كى نین له گۆڕه‌پانه‌كه، دڵنیایش نین له‌وه‌ى ئێسته ئێمه پێویستمان به‌وه بێت پێوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تێكبده‌ین. ئه‌وه‌ى پێویسته ئه‌وه‌یه دیپلۆماسییانه كار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ین و بۆیان روون بكه‌ینه‌وه، چى لێ روو ده‌دات".
جه‌دعون ساعر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، پێشتر داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردبوو، كورد له هێرشه‌كانى رژێمى شه‌رع بپارێزن، ساعر گوتى، "ئه‌و هێرشانه‌ى كه رژێمى سووریا له حه‌له‌ب ده‌یكاته سه‌ر كورد، مه‌ترسیدار و نیگه‌رانكه‌ره. هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به تایبه‌تى رۆژئاوا قه‌رزارى كوردن، كه ئه‌وان به ئازایى و سه‌ركه‌وتوویى دژى داعش جه‌نگان، سه‌ركوتكارییه‌كى ئامانجدار و خوێناوى دژ به ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووریا هه‌یه، بێده‌نگبوونى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێته هۆى زیادبوونى توندوتیژییه‌كه‌ى رژێمى سووریا".
عه‌میحاى شیكلى وه‌زیرى كاروبارى كۆچبه‌ران له حكوومه‌تى نه‌ته‌نیاهۆ، به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌ى كه رژێمى سووریا دژ به كورد به كارى ده‌هێنێ. پێشهاتێكى خراپ بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ئه‌وه‌یه هه‌ژموونى توركیا له سووریا زیاد بووه، ئیسرائیلیش هه‌وڵ ده‌دات توركیا دوور بخاته‌وه و پێداگریى له‌سه‌ر نه‌هێشتنى سه‌ربازانى تورك له سووریا ده‌كات. ئیسرائیل پێی وایه سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى سووریا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد له به‌رژه‌وه‌ندیى توركیادایه".
ئیال زیسه‌ر توێژه‌رى ئیسرائیلى و شاره‌زا له كاروبارى سووریا ده‌ڵێ، "هێرشكردنه سه‌ر كورد به‌هاوكارى توركیا و به گڵۆپى سه‌وزى ئه‌مه‌ریكایه، جه‌نگه‌كه هێشتا له سه‌ره‌تادایه و به ته‌واوى نه‌گه‌یشتووه‌ته ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌وان بێگومان به هێزێكى زۆره‌وه به‌رگریى له خۆیان ده‌كه‌ن".