جه‌دعوون ساعر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل داوا له یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات، سوپاى پاسدارانى ئێران بخاته لیستى تیرۆره‌وه، ئه‌مه‌یش له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا هاتووه كه له‌گه‌ڵ پیته‌ر ماكینكا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك ده‌ریكردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى كانوونى دووه‌م،
جه‌دعوون ساعر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك، داوا له یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات سوپاى پاسدارانى ئێران بخاته لیستى تیرۆره‌وه. ساعر ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ پچڕاندنى ئینته‌رنێت، سه‌ركوتكردنى گه‌لى ئێران به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "رژێمى ئێران دڕندانه گه‌له‌كه‌ى له‌ناو ده‌بات كه خه‌بات بۆ ئازادى ده‌كات، سوپاى پاسداران تیرۆر و ناسه‌قامگیرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئێسته‌یش هاووڵاتییانى ئێران ده‌كوژن".
پێشتر كۆمه‌ڵێك وڵات سوپاى پاسدارانى ئێرانیان وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى ناساندووه، دواجاریش ئه‌رجه‌نتین شه‌مووى رابردوو سوپاى پاسدارانى خسته لیستى تیرۆره‌وه.