دادگاى فیدراڵى چوار كاندیدى دوورخراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى گێڕایه‌وه‌

:: AM:11:41:21/01/2026 ‌
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، تاوتوێى ناڕه‌زایى 24 كاندیدى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق ده‌كات  و بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى چوار كاندید ده‌دات بۆ كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21 ى كانوونى دووه‌م، دادگاى فیدراڵى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، رۆژى 19 و 20ى ئه‌م مانگه‌ له‌باره‌ى كاندیده‌ دوورخراوه‌كانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار، له‌ دانیشتنێكى رانه‌گه‌یه‌نراو و له‌ دواى لێكۆڵینه‌وه‌، بڕیارى داوه‌ چوار كاندید بگێڕێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "دادگا دوورخستنه‌وه‌ی 24  كاندیدى كردووه‌، هه‌روه‌ها بڕیارى نادروستى چوار كاندیدى ترى داوه‌ كه‌ ئه‌وانیش: خالید سدیق عه‌زیز، ئازاد مه‌جید، رافیع عه‌بدوڵا، سالم حه‌واسه‌".

دادگاى فیدراڵى باسى له‌وه‌یش كردووه‌، ده‌بێت په‌رله‌مانى عێراق پابه‌ند بێت به‌وه‌ى ناوى ئه‌و چوار كاندیده‌ بخاته‌ ناوى لیستى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مه‌رجى خۆكاندیدكردنیان تێدایه‌.

 ده‌بێت تا 29ى ئه‌م مانگه‌ كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆك كۆمار بێته‌ هه‌ڵبژاردن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل