كەجەكە سەركۆنەی ئەو گەنجانە دەكات ئاڵای توركیایان داگرت.. "رێز لە بەهاكانی توركیا دەگرین"

:: PM:03:35:22/01/2026 ‌
كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" سەركۆنەی داگرتنی ئاڵای توركیا لە سنووری توركیا- سووریا دەكات و بە كارێكی گێرەشێوێنی ناو دەبەن. بەیاننامەكەی كەجەكە لە كاتێكدا ئێستە گەلی كورد لە كوردستان بەهۆی دۆخی رۆژئاوای كوردستانەوە سەركۆنەی وڵاتان و لەناویاندا توركیا دەكات. 

پێچەوانەی خواستی گەلی كورد، كەجەكە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و داگرتنی ئاڵای توركیا لەسەر سنووری توركیا- سووریا بە ئاژاوەگێڕی ناو دەبات.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هێرشكردنە سەر كوردان لە ناو سنووری سووریادا، هاوكات هەوڵدانە بۆ تێكدانی پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك ئەم ئیستفزازی ئاڵایەش بەردەوامی ئەم تێكدانانەیە.

"هەمیشە بە هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر هێرشی سەر ئاڵامان شەرمەزار كردووە، لە دژی هەموو جۆرە هێرشێكن دژ بە ئاڵای كۆماری توركیا، هەمیشە ڕێزی لە بەهاكانی گەلی توركیا گرتووە"، لە بەیاننامەكەی كەجەكە وا نووسراوە. 



وشە - وشه‌