لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان، پەیامێکی توندی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند کۆدەنگییەکی بەهێز لە کۆنگرێس هەیە بۆ پاراستنی کورد لە سووریا و هۆشداریشی دا کە دەسەڵاتەکانیان ڕاستەقینەن.
گراهام لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە دا بەرژەوەندییەکی بەهێز و پەرەسەندوو لە نێوان هەردوو پارتەکە (کۆماری و دیموکرات) لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا هەیە سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی سووریا.
سیناتۆرە ئەمەریکاییەکە ڕوونی کردەوە کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزن کە لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعشدا پشتیوانیان بوون، هەروەها زۆر گرووپی تریش.
لیندزی گراهام لە کۆتاییدا هۆشداریی دا و گوتی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی پیران ڕاستەقینەن و چاوەڕوان بن.